ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان سەردانی جێگری سەرۆکی زانکۆی کەرکوکیان کرد.

زانكۆكورد:

ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان سەردانی جێگری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک و كتێبخانه‌ی زانكۆیان كرد.

شاندێكی ناوەندی کەرکوک ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێکهاتبوو لەبەڕێز کاک محەمەد سۆران بەرپرسی ناوەندی کەرکوک و کاک داود کەمال بەرپرسی لقی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەریەک لە بەڕێزان کاک پۆڵا و کاک معاز سەردانی جێگری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک د. عمر ئینجە یان کرد.بەمەبەستی توندو تۆڵکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان زانکۆ و ناوەندی کەرکوک هەروەها جێگری سەرۆکی زانکۆی کەرکوک ڕەزامەندی دەربڕی بۆ هاوکاری بەهەموو شێوەیەک.

پاشان شانده‌كه‌ی ناوەندی کەرکوک ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ساردانی كتێبخانه‌ی زانكۆی كه‌ركوكیان كرد.لەلایەن بەرپرسی کتێبخانەی زانکۆوە بەگەرمی پێشوازی لەوەفدی قوتابیان کرا هەوڵ و خەمخۆری ناوەندی کەرکوکیان بەرز نرخاند لەوشیار کردنەوەی گەنجانی شارەکە.
ناوەندی کەرکوک لەهەمبەر خەمخۆری و پەرۆشیان بۆ خوێندنەوە 10 کتێبی نوسەری دیاری کوردستان مامۆستا عەلی باپیریان بەخشیە کتێبخانەی زانکۆی كه‌ركوك

وەڵامێک بنووسە