په‌یامی نازمه‌ خان بۆ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان سه‌باره‌ت هه‌فته‌ی باڵاپۆشی

زانكۆكوزد:

نازمه‌ خان بۆ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان:
چالاكییه‌كانتان ده‌رباره‌ی ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی سه‌رنجی ڕاكێشام و به‌ كاره‌كانتان سه‌رسامم.
نازمه‌ خان له‌ په‌یامێكدا
بۆ ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ووتی:
چالاكییه‌كانتان ده‌رباره‌ی ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی سه‌رنجی ڕاكێشام و به‌ كاره‌كانتان سه‌رسامم.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ خاتوونی ناوبراو له‌ نزیكه‌وه‌ بینه‌ری چه‌ند كارو چالاكییه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌ بوو، ده‌رباره‌ی باڵاپۆشی و ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی.
پاش ئەوەی ستافێک لە (ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان)ەوە،
پەیوەندی بە ڕێکخەرانی ئیڤێنتی ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی دەکەن، دەربارەی کار و چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە لە ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشی دەدوێن لەگەڵیان و زانیاریان پێدەدەن، ڕێکخەران و خودی خاتوون نازمە خان وەک سەپەرشتیار سوپاسی ڕێكخراوی قوتابیانی كرد كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه‌ بۆ به‌شداربوون له‌ ئیڤێنته‌كانی ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشیدا.
نازمە خان کە کچێکی بەنگلادیشییە،
لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وەکو کۆچبەر ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد. لە ساڵی ٢٠١٣دا بیرۆکەی دانانی “ڕۆژی جیهانیی حیجاب” کەوتە سەری و ڕۆژی ١ی شووباتی وەکو ڕۆژی جیهانیی حیجاب ناساند.
ئەمەش دوای ئەوەی کە بێڕێزیی زۆر بە حیجاب و سەرپۆشەکەی دەکرا، ئەزموونی بێڕێزییکردنی زۆری کردبوو.
لەو ڕۆژەیشدا ملیۆنان ئافرەتی موسڵمان کە پۆشینی حیجابیان هەڵبژاردووە بە ناردنی پەیامی جۆراوجۆر و بە چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری دەکەن، كه‌ تیایدا ئافرەتانی باڵاپۆش هەڵده‌ستن بە بانگهێشتکردنی ئافرەتانی ناباڵاپۆش بۆئەوەی ئەزموونی پۆشینی حیجاب بکەن.
كاره‌كه‌ش كه‌سانی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه‌ به‌ موسوڵمان و ناموسوڵمانیشه‌وه‌.
نازمه‌ خان
کە لە شای برۆنکسی سەر بە نیویۆرک گەورە بووە ده‌ڵێت: “لەکاتی گەورەبوونم لە برۆنکس لە نیویۆرک ڕووبەڕووی بێڕێزیی زۆر بوومەوە بەهۆی حیجابەکەمەوە،
لە قوتابخانە باتمان و نینجا بووم.
دوای ڕووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەریش چوومە زانکۆ، پێیاندەوتم ئوسامەبنلادن و تیرۆریست.
ئەوانە زۆر بە ئازاربوون، بیرم لە ڕێگایەک کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بێڕێزییەکان، ئەوەیش بەوەی کە داوا لە هاوڕێکانم بکەم کە بۆ خۆیان ئەزموونی حیجابپۆشین بکەن.”
لە ئێستادا و دوای شەش ساڵ،
لە ١٩٠ وڵاتی جیهانەوە خەڵکێکی بەرچاو بەشداریی لە ڕۆژی جیهانیی حیجابدا دەکەن ،
بگرە نازمە خان پرسەکەی بە ڕێکخراوەیی کردووە و لەگەڵ چەندین کەسی خۆبەخش لە جیهاندا پەیوەندیی بەستووە و باڵیۆزی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی بۆنە و مەراسیم بۆ ناساندنی حیجاب بە خەڵکی.
تا ئێستاش بەهۆی هەوڵەکانی نازمه‌ خانەوە،
چەندین دەزگای فەرمیی جیهان ئەو ڕۆژەیان ناساندووە، یەکێک لەوانە ویلایەتی نیویۆرک بوو،
کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕۆژەکەی بە فەرمی ناساند.
هەر لە هەمان ساڵدا و لە درێژەی هەوڵەکانی خاتوو خاندا (واتە هەر لە ساڵی ٢٠١٧دا) پەرلەمانی بەریتانیاش مەراسیمێکی سازکرد و ڕۆژەکەی بە فەرمی ناساند،
کە تریزە مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش تیایدا بەشداربوو.
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانیش ساڵانه‌ و له‌ ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشیدا چه‌ندین كار و چالاكی و ئیڤێنتی جۆراوجۆر و ناوازه‌ی هه‌یه‌.
كه‌ تیایدا گوڵ و حیجاب و چه‌ندین پۆسته‌ر و بابه‌ت ده‌رباره‌ی باڵاپۆشی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ بەدەیان کۆڕ و سیمینار دەربارەی باڵاپۆشی ڕێکدەخرێت له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی كوردستاندا.
ئه‌مساڵیش ڕێكخراوی قوتابیان به‌ پلان و پڕۆژه‌ و نوێگه‌رییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی ده‌دات له‌ ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشییدا
وە ئه‌مساڵ فراوانتر و له‌ ئاستێكی باڵاتر و جیهانییانه‌ تردا كاره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ ڕێكخراوی جیهانی باڵاپۆشی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.

وەڵامێک بنووسە