لقی ته‌كیه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان خێوه‌تگه‌یه‌كی ئیمانی سازكرد

زانكۆكورد:

له‌میانه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان لقی ته‌كیه‌ی ناوه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ شه‌وی هه‌ینی 31/1/2020خێوه‌تگه‌یه‌كی ئیمانی سازكردله‌ناحیه‌ی ته‌كیه‌،به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا ئه‌حمه‌دكه‌ركی بانگخوازی دیاری كوردستان و گرووپی هونه‌ری بێخودوهونه‌رمه‌ند محمد حسین. سه‌ره‌تایی خێوه‌تگه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی ته‌كیه‌ دكتۆر هۆشمه‌ند سه‌لام پێشكه‌شكرا دواتر چه‌ند پارچه‌ شیعر و  موناجاتێك له‌لایه‌ن گروپی بێخوده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ پاشان مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی كۆڕێكی پێشكه‌كرد له‌ ژێر ناونیشانی تۆش ده‌توانیت سه‌ركه‌وتووبیت تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین لە ژیانی پێغەمبەری خوا وە فێری ئامانج و خەون بین وناڕەحەتی بچێژین بۆ گەیشتن بەپەیامەکەی خوا چونکە دونیا بەهەشت نیه‌ له‌گه‌ڵ هێنایەوەی چه‌ند نموونه‌یه‌ك بەکورتی له‌ژیاننامەی پەیامبەری خوا (د.خ) بەشێوەی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وله‌گه‌ڵ ووته‌ی زانایان و فەیلەسوفان.ئه‌م خێوتگه‌یه‌ له‌پێناو تووندو تۆڵكردی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان ڕه‌خساندن و فه‌راهه‌م كردنی كه‌شێكی ئیمانی ڕووحی بۆ ئه‌ندامانی لقه‌كه‌.

ئه‌ندامان لقه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م جۆره‌ چالاكیه‌ هیوای به‌رده‌وامیان خواست.

 

وەڵامێک بنووسە