لەبارەی پشووی رۆژی یەكشەممەوە رونكردنەوە دەدرێت

زانكۆكورد:

هەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بڕیاریاندا رۆژی یەكشەممە دەوامی ئاسایی بكرێت لە ناوەندەكانی خوێندن و پشوو نەبێت.
بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، رۆژی یەك شەممە 2-2-2020 دەوامی ئاسایی لە سەرجەم خوێندنگەكانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەكرێت و پشوو نیە.
هاوكات لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی باسی لەوە كردووە، كە رۆژی یەك شەممە 2-2-2020 دەوامی ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی شەپۆلی بەفر و باران و دروست بوونی ئاستەنگی هاتووچۆوە لە سەرجەم فەرمانگە و ناوەندەكانی خوێندنی پێنجوێن كرایە پشوووی فەرمی و پەروەردەی شارباژێریش بە هەمان شێوە پشووی راگەیاندوە.

وەڵامێک بنووسە