ناوەندی گەرمیانی ڕێكخراویی قوتابیانی كوردستان پانێڵی نوری بەڕێوەبرد

زانكۆكورد:

ناوەندی گەرمیانی ڕێكخراویی قوتابیانی كوردستان پانێڵی نوری ڕێكخست له‌ قه‌زایی كه‌لار.

لەدرێژەی چالاکیەکانی هەفتەی باڵاپۆشی و لەناوەندی گەرمیانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پانێڵێکی بۆ هەردوو مامۆستای بەڕێز (مامۆستا سەباح کفری) و (مامۆستاجاسم کەلاری) ڕێکخست.
پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و خوشکان و برایان و چین و توێژەکانی سنوورەکە بەڕێوەچوو. هەریەک لە مامۆستایانی بەڕێز بە وتە بەنرخەکانیان چالاکیەکەیان دەوڵەمەندکرد.

هاوکات چالاکیەکانی هەفتەی باڵاپۆشی لەگەرمیان درێژەی دەبێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە ڕێگەی لقی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە هەڵمەتێکی دابەشکردنی دیاری کە بریتیبوو لە لەچک و گوڵ و شیرینی لە ناوەندی زانکۆی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی کەلار و ناوبازاڕی کەلار بە خوشکان بەبێ جیاوازی بەخشرا.

    

 

وەڵامێک بنووسە