به‌ئاماده‌بوونی زیاد له‌ هه‌زار كه‌س ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڤیستیڤاڵی نور ڕێخکست.

زانكۆكورد:

ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڤیستیڤاڵی نور ڕێخکست له‌شاری كه‌ركوك.
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی هەفتەی باڵاپۆشی ڕۆژی هه‌ینی 7/2/2020 ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەشاری کەرکوک ڤیستڤاڵی نور ڕێخکست.
سەرەتایی ڤیستیڤاڵەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد پاشان کاک محمد سۆران بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەخێرهاتنی مامۆستایان و ئامادەبوانی کرد.
ڤیستیڤاڵەکە پێکهاتبوو لە پانێڵێک بۆ چوار مامۆستای دیاری کوردستان ئەوانیش هەریەک لە مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب، مامۆستا قەدەمخێر عبدالله، مامۆستا دیار شێخ محمد، مامۆستا سۆران عبدالکریم. هەریەک لە مامۆستایان تیشکیان خستەسەر گرنگی باڵاپۆشی و جێ بەجێ کردنی فەرمانی خوای گەورە کە داوا لەخوشکانی بڕوادار ده‌كات خۆیان دا بپۆشن و گوێڕایەڵی یەکێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆزبن ئەویش سورەتی نورە کە داوا لەخوشکان دەکات باڵاپۆش بن.
ڤیستیڤاڵەکە بە سروود، دەف و شیعر،شانۆ ، پەیامی خوشکانی باڵاپۆشی ڕازێنرایەوە.
لەکۆتایدا خەڵات بەخشرایە ئەو خوشکانەی بڕیاریاندا ببنە باڵاپۆش، ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکوک بەگەرمی پێشوازی لێ کر، کەزیاد لە هەزار کەس ئامادەیی ڤیستیڤاڵەکەبوون، ئامادەبوان وێڕای دەست خۆشیان بۆ ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان هیوای بەردەوامیان خواست.
دەست خۆشی و پیرۆزبایی یەکەم ڤیستیڤاڵی نور لەلایەن دەزگا حیزبیه‌كان
و ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان و ڕێكخراوی زاد  و ئەنجومەن و دەزگا و ئۆرگانەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ،سه‌نته‌ری نوری حیكمه‌ له‌ئاماده‌كارانی ڤیستیڤاڵ كرا
سوپاسی بێ ئەندازە بۆ سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کە هاوکارمان بوون. سوپاسی بێ پایان بۆ مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی کە هاوکارمان بوون لە سەر خستنی ڤیستیڤاڵەکە. سوپاس بۆ تەواوی چاودێر و ڕێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە.

وەڵامێک بنووسە