له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌فته‌ی باڵاپۆشی به‌ڕێوه‌چوو

زانكۆكورد:

له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی باڵاپۆشی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پرۆژه‌ی سمبولی نووری له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پێكرد.پڕۆژه‌كه‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێدا سه‌د كه‌س سوودمه‌ندبوون له‌پڕۆژه‌كه‌ ئه‌ویش به‌پێدانی سه‌رپۆش و باڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌باڵاپۆشی بۆ ئه‌و خوشكانه‌ی باڵاپۆش نین تاكوببنه‌ باڵاپۆش.

جێ بیر هێنانه‌وه‌یه‌ پڕۆژه‌ی سمبولی نوور پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌ ساڵانه‌ له‌ساڵ ڕۆژی هه‌فته‌ی باڵاپۆشی بڵاوكراوه‌ و سه‌رپۆش و گوڵ وشیرینی و پانێڵی تایبه‌ت به‌باڵاپۆشی سازده‌كات.

وەڵامێک بنووسە