تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دواخرا

زانكۆكورد:

تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێیەم رۆژی بەڕێوەبچێت، دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕیاردراوە تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی (2019-2020) بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابخرێت و رۆژی شەممەی داهاتوو 15-2-2020 لە كاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆ بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، بەهۆی نالەباری كەشوهەوای چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كە ئاستەنگی بۆ قوتابیان و خوێندكاران دروستكردوە، بڕیاردراوە تاقیكردنەوەكان دوابخرێن.

وەڵامێک بنووسە