ناوه‌ندی تانجه‌رۆی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان دوو سیمیناری په‌روه‌رده‌یی سازكرد

زانكۆكورد:

له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ناوه‌ندی تانجه‌رۆ هه‌ستا به‌ سازدانی دوو سیمینار بۆ به‌ڕێز دكتۆربه‌ختیار كه‌مال تاڵه‌بانی له‌ ناحیه‌ی تانجه‌رۆ.
سیمیناره‌كه‌ بۆ هه‌ردوو قوتابخانه‌ی زه‌له‌ ڕه‌شی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ركه‌وتنی بنه‌ڕه‌تی سازكرا له‌ژێر ناونیشانی (هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ بواری خوێندندا)  له‌سمیناره‌كه‌دا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی ئامانج و چۆنیه‌تی سه‌عیكردن به‌باشترین شیوه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیانی هه‌ردوو خوێندگه‌كه‌.
به‌ناوی ناوه‌نده‌ی تانجه‌رۆی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ سوپاس و ده‌سخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی هه‌ر دوو قوتابخانه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمان بوون له‌ سازدانی هه‌ر دوو سمیناره‌كه‌.

 

وەڵامێک بنووسە