له‌شاری سلێمانی ئیڤێنتی بەرەوباڵاپۆشی له‌شه‌قامی سالم به‌ڕێوه‌چوو.

زانكۆكورد:

له‌درێژه‌یی كاروچالاكانی ناوه‌ندی سلێمانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌ میانه‌ی پڕۆژه‌ی سمبولی نوور له‌هه‌فته‌ی باڵاپۆشی ئیڤێنتی بەرەوباڵاپۆشی له‌شه‌قامی سالم به‌ڕێوه‌چوو.

لەم چالاکیەدا زیاتر لە ٣٠٠ سەرپۆش و گوڵ و شیرینی و بڵاوکراوە کرایە دیاری بۆ خانمانه‌ی كه‌باڵاپۆش نین.

کچانی ناباڵاپۆش زۆر بە گەرم و گوڕی و بە خۆشحاڵییەوە بەژدار بوون لە ئیڤێنتەکەدا و ئەمجۆرە چالاکیانەیان زۆر بە بەرزنرخاند و سوپاسی ناوەندی سلێمانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانیان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکیە زێڕینە.

 

 

وەڵامێک بنووسە