سێیەمین پانێـڵی بـاڵاپۆشی لە شاری سلێمـانی به‌ڕێوه‌چوو

زانكۆكورد:

ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی لقی سلێمانی له‌میانه‌ی پڕۆژه‌ی سمبولی نوور لەهەفتەی باڵاپۆشیدا سێیەمین پانێـڵی بـاڵاپۆشی لە هۆڵی ته‌واری شاری سلێمـانی ئه‌نجامدا.سه‌ره‌تایی پانێڵه‌كه‌ به‌خوێندی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد پاشان ڕاستگۆ  قاسم به‌رپرسی ناوه‌ندی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی ووته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. پانێڵه‌ پێكهاتبوو له‌دوو به‌ش

به‌شی یه‌كه‌م پێكهاتبوو له‌دوو سیمینار

-دکتۆر بەختیـار کەمال تاڵەبـانی سیمیناری یــەکەمی پێشكه‌ش كرد له‌ژێر ناونیشانیکەســایەتی چـــییە؟
-مامۆستا شێـرزاد عبدالوهـاب سیمناری دووه‌می پێشكه‌ش كرد له‌ژێر ناونیشانی خاسیەتیەکانی باڵاپۆشی

به‌شی دووه‌م پانێڵێك بۆهه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان

-مامۆستا قەدەمخـێر عبدالله
-پارێزەر هێرۆ عـەتار
-دکتۆرە پەیـام کەریم

پانێڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.سوپاس بۆ کەناڵی ئاسمانی پەیام بۆ ڕووماڵ كردنی پانێڵه‌كه‌.

وەڵامێک بنووسە