بایرن میونخ 75 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی لیڤەرپووڵ تەرخان کردووە

زانكۆكورد:

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گرێبەستێکی گونجاوی بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی تەرخان کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی لە هەواڵیکی تایبەتدا ئاشکرای کردووە، کارگێڕی بایرن میونخ دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەیان لە ڕووی هێرشبەرییەوە زیاتر بەهێز بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش فیرمینۆ وەک یەکێک لە ئامانجەکانی یانەکە دەستنیشان کراوە، بەرپرسانی ئەو یانە ئەڵمانییە لە پێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەدا ئامادەن 75 ملیۆن پاوەند بە یانەی لیڤەرپووڵ بدەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە گواستنەوەی فیرمینۆ ڕێگری لە گواستنەوەی لیرۆ سانێ ناکات، چونکە کارگێڕی یانە باڤارییەکە دەیەوێت هەردوو یاریزانەکە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات تا ئەوەی وەرزی داهاتوو کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات.

فیرمینۆ بە یەکێک لە یاریزانە گرنگ و تاکتیکییەکانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر هەژمار دەکرێت و فرۆشتنی یاریزانەکە بە یانەی بایرن میونخ ئاسان نابێت.

وەڵامێک بنووسە