كاتى هاتنى ئەستێرەیەك بۆ ریاڵ مەدرید ئاشكرا بوو

زانكۆكورد:

رۆژنامەیەكى ئیسپانى وادەى هاتنى رینێر خیسۆسى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى فلامینگۆ بۆ یانەى ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات .

لە گواستنەوەكانى زستانەدا یانەى ریاڵ مەدرید بەرامبەر 30 ملیۆن لەگەڵ فلامینگۆ گەیشتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەى رینێر خیسۆسى ئەستێرەى لاوى ئەو یانە بەڕازیلیە .

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەى كردووە كە رۆژى پێنجشەممە یان هەینى داهاتووتر ئەو یاریزانە دەگاتە مەدرید و بە فەرمى گرێبەستەكەى واژوو دەكات و ئەم وەرزە لەگەڵ تیمى كاستیاى تیپەكە دەبێت .

وەڵامێک بنووسە