سودەکانی هەنگوین بۆ مرۆڤ

Zankokurd
هەمیشە بیستومانە  هەنگوین دەوای هەزار دەردە. هەڵەیان نەگوتوە! پێدەچێت هەنگوین یەکێکبێت لەو خواردنانەی کە زۆرێکمان پشتگوێمان خستووە و گرنگی بە خواردنی نادەین، بەڵام گومانی تێدا نییە ئەم خواردنەو سروشتییە سودێکی ئێجگار زۆری هەیە و پێویستە لە ژەمەکانماندا هەبێت.
  • کەمکردنەوەی کێشی لەش
هەر چەندە هەنگوین وزە وکالۆری زیاتری تێدایە لە چاو شەکردا، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکرێت ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاسان هەرس کردنی خۆراک و تواندنەوەی چەوری زیادە لە لەشدا.
هەروەها دەکرێت لە جیاتی ئاوی گەرم،هەنگوین لەگەڵ شەربەتی لیمۆدا تێکەڵ بکرێت بۆکەمکردنەوەی کێشی لەش.
  • دژە شێرپەنجەیە
هەنگوین دەوڵەمەندە بە ماددەی (نوتراسی وتیکاڵ)، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ماددە کیمیاوییە زیان بەخشەکان و ئەو ماددانەی زیان بە  خانەکانی جەستە دەگەیەنن و دەبنە هۆی دروستبونی شێرپەنجە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنانی بەردەوامی هەنگوین بمانکاتە خاوەنی سیستەمێکی بەرگری بەهێز.
  • چارەسەری کۆکە دەکات
ئەو کەسانەی کۆکەیان هەیە دەتوانن هەنگوین بخۆن.
  • بۆ وەرزشەوانان
توێژینەوە نوێکان ئەوەیان سەلماندووە کە هەنگوین دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای لەشی یاریزان و وەرزشەوانان چونکە وزەیەکی ئێجگار زۆر بە لەش و ماسولکەکانیان دەگەیەنێت.
  • دژە میکرۆبە
هەنگوین وەک ماددەیەکی دژە بەکتریا و دژە کەڕوو کاردەکات لە لەشدا، بۆیە زۆرجار لەزانستی پزیشکی سروشتیدا وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی بەکاردێت بۆ پاککژکردنەوەی برینەکان.
  • ئەو کەسانەی کڕێشیان هەیە
دەتوانن هەنگوین لەگەڵ ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکەن و بیدەن لەسەرتانن، ئەمەش چارەسەری کڕێشەکەتان دەکات.
  • چارەسەری خەوزڕاندن
ئەو کەسانەی کێشەی خەو زڕاندنیان هەیە دەتوانن هەنگوین دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا،کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی دەردانی ئینسۆلین و سیرۆتۆنین کە دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵخۆشی، دواتر لە لەشدا سیرۆتۆنین دەگۆڕێت بۆ میلاتۆنین کە ماددەیەکە دەبێتە هۆی خەو لێکەوتن.

وەڵامێک بنووسە