ئێمه‌ كێین؟

رێكخراوی قوتابیانی كوردستان

 

ناو: ڕێكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستان 

به‌عه‌ره‌بی‌: منظمهة طلبة كوردستان

به‌ ئینگلیزی‌: Kurdistan students organization

كورتكراوه‌ : ( K.S.O) 

پێناسه‌:  ڕێكخراوێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ، پیشه‌یه‌ ، كارده‌كات بۆ خزمه‌تكردن به‌ توێژی قوتابیان له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی خوێندندا . 

دروشم:   (په‌روه‌رده‌, زانست, نوێگه‌ری‌).

 

ئاڕم: (هێمایه‌كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ دروشمه‌كانه‌) وه‌ پێكدێت له‌ كتێبێكی ڕه‌نگ سه‌وز كه‌ هێمایه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و ، قه‌ڵه‌مێكی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی كه‌ هێمایه‌ بۆ زانست و ، گڵۆپێكی ڕه‌نگ شین كه‌ هێمایه‌ بۆ نوێگه‌ری ، بڵاوبونه‌وه‌ی‌ یازده‌ تیشك كه‌ مانگی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی‌ قوتابیانی كوردستانه‌ له‌ 3/11/2003 دا، شین هێمای زیندویه‌تی‌ و سه‌وزیش هێمای بیركردنه‌وه‌ی‌ داهێنانكاری پرته‌قاڵیش هێمای جوڵه‌ و پشوو درێژییه‌ .

 

ئامانجه‌كانمان:

1ـ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی‌ قوتابیان بێ جیاوازی‌ ئاین‌و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌

2ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌‌و ڕۆشنبیریی‌‌و هۆشیاری‌ قوتابیان له‌ ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ۆرك شۆپ‌و سازدانی‌ كۆڕ‌و سیمینار.

3ـ هاوكاریكردنی دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن بۆ به‌ره‌و پێش بردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تێیاندا

4ـ به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ قوتابیانداو گه‌شه‌پێدانی‌ پڕۆسه‌ مه‌ده‌نیه‌كان

5ـ هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی‌ مافه‌ ڕه‌واكانی‌ میلله‌ته‌كه‌مان

6ـ هه‌وڵدان بۆ ڕیشه‌كێشكردنی نه‌خوێنده‌واری

7. هاندانی‌  قوتابیان بۆ گه‌یشتن به‌ئاسته‌ ئه‌كادیمی‌ یه‌ به‌رزه‌كان

8ـ گرنگی‌ دان به‌خوێندنی‌ پیشه‌یی‌ له‌هه‌موو ئاسته‌كانی‌” زانكۆ و په‌یمانگا و ئاماده‌یی‌ یه‌كان “

9ـ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه‌ی‌ كه‌ڕێگرن له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی‌ خوێندندا

10ـ پته‌وكردنه‌ په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان و دام‌و ده‌زگاكان

11. په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیان له‌سه‌ر به‌ها به‌رزه‌ ئاینی و كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كان و دورخستنه‌وه‌یان له‌ هه‌رجۆره‌ په‌ڕگیری و لادانێك

12. پشتگیری‌ كردن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ چاكسازی‌ له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردندا

13. به‌گه‌ڕخستنی‌ ووزه‌و تواناكانی‌ قوتابیان به‌ئاڕسته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و دوور له‌هه‌ڵچوون‌و بێبه‌رنامه‌یی‌

14. په‌روه‌رده‌كردنی‌ لایه‌نه‌ مه‌عنه‌ویی‌‌و جه‌سته‌یی‌ یه‌كانی‌ قوتابیان له‌ڕێگای‌ گرنگیپێدان به‌ به‌هره‌و توانان‌و داهێنانه‌كانیان

15. دامه‌زراندنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ میدیای‌ هاوچه‌رخ، تایبه‌ت به‌توێژی‌ قوتابیان كه‌لایه‌نه‌كانی‌ (بینراو ، بیستراو، خوێندراو ، ئه‌لیكترۆنی‌) له‌خۆی‌ بگرێت

16. دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخرا و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵه‌ ناوخۆیی‌ و جیهانیه‌كان بونه‌ئه‌ندام تیایاندا

17. به‌هێزكردنی‌ ڕۆڵی‌ قوتابیان،  له‌ناوه‌نده‌كانی‌ بڕیار كه‌تایبه‌تن به‌قوتابی‌ ‌و پڕۆسه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌. 18. دۆزینه‌وه‌ و په‌یداكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراو.

 

هه‌یكه‌لی ئیداری رێكخراوی قوتابیانی كوردستان:

سكرتێر: به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ ڕێكخراوه‌، سه‌رپه‌رشتی‌ كار‌و چالاكییه‌كانی‌ ڕێكخرا‌و ده‌كات و له‌ناو هۆڵی‌ كۆنگره‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه‌ به‌ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ له‌ نێوان پاڵێوراواندا هه‌ڵده‌بژێرێت.

ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ سكرتارییه‌ت: به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوه‌، سه‌رچاوه‌ی‌ وردكرنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆنگره‌‌و سكرتارییه‌ته‌ و له‌ناو هۆڵی‌ كۆنگره‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌وه‌ به‌ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ به‌هه‌مان مه‌رجه‌كانی‌ ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌ت كه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ چواره‌می‌ مادده‌ی‌ هه‌شته‌مدا هاتوه‌ هه‌ڵده‌بژێرێن به‌ پێی‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ په‌سه‌ندكراوه‌.

پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان:

1. كارگێڕی‌‌و دارایی‌.

2. په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كاروباری‌ قوتابیان.

3. كاروباری خوشكان.

4. ڕۆشنبیری‌ ‌و ڕاگه‌یاندن.

5. پلان و به‌دواداچون.

6. په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن.

7. ڕێگای سه‌ركه‌وتن.

8. ده‌زگای‌ ڕاژه‌.

9. هونه‌ر و وه‌رزش.

10. نوسینگه‌ی‌ هه‌ولێر.

 

به‌رپرسی‌ ناوه‌نده‌كان: 

 

 

  Legit Ticket Sites